شیعر
رۆڵه‌م :هه‌ناسه‌ی دلداره
ژیان خهندوهو
ژیان بزه‌ی لێوه
گه‌ڵای سه‌وزی لکی داره
ئه‌شق و به‌ڵێنی و په‌یمانه
ئه‌و جا ئه‌ڵێ :
مانای ئه‌شقم بۆلێک ده‌وه
گووڵم :
ئه‌شق گووڵه و له باخی دڵداری ئه‌ڕوێ
روڵهم : که‌سیک ئه‌شقی له دڵا بێ
رۆژێ هه‌زارانجار ئه‌مرێ
ئه‌شق
ماچی لێوه‌کانته
له سه‌ر گۆنایی سوور خوێنی من
کیژۆڵه‌که
ده‌ڵێ دایه :
ئه‌گه‌ر وایه
پێش که‌ش به‌تۆ
گشت ماچه‌کانی لێوی من
تاکوو ژیانت پر له خۆشی و
ئه‌شقیش گووڵ بێ
له باخی من
+ نوشته شده در جمعه بیست و چهارم شهریور ۱۳۹۱ ساعت 23:44 توسط نیاز
|